ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی جۆزه‌ردان، هێزه‌كانی شاره‌داری و پۆلیسی توركیا هێرشیان كرده سه‌ر كانێكس و خێوه‌تی زاغه‌نشینه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئیستانبوول و چه‌ندین بنه‌ماڵه‌یان بێ سه‌رپه‌ناه كرد.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هێزه‌كانی شاره‌داری و پۆلیسی ئیستانبوول ماڵی ژنێكی ته‌مه‌ن ٨٤ ساڵیان به‌سه‌ر خۆی و نه‌وه‌كانی دا ڕووخاندووه و كه‌لووپه‌له‌كانیان فڕێ داوه‌ته نێو شه‌قامه‌كان. به‌وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی توركیا، ئه‌ردۆغان له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان دا پاره‌ی به‌سه‌ر لایه‌نگرانی بڵاو ده‌كرده‌وه به‌ڵام، پاش ده‌رچوون له هه‌ڵبژاردن بۆ جارێكی دیكه سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی ده‌ست پێكرد و ڕۆژی ڕابردوو ماڵی ده‌یان بنه‌ماڵه‌ی هه‌ژاری له گه‌ڕه‌كی “چه‌كمه‌كۆی” ڕووخاند.