ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی گه‌لاوێژ، ئاته‌ش به‌ئێختیارێكی ڕژیم له شاری ئامۆل به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشی كرده سه‌ر ژنێكی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری.
هاوكات له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی گوشاره‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ژنانی دژبه‌ری حیجابی زۆره‌ملێ و په‌سه‌ندكردنی نهێنی لایه‌حه‌ی حیجاب و عیفاف له لایه‌ن ١١ كه‌س له ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی ئه‌منیه‌تی مه‌جلیس، ژنانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی ئێران به شێوه‌یه‌كی به‌رین له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانی ڕژیم بۆ زه‌وت كردنی ئازادییه‌كانیان خه‌بات ده‌كه‌ن. ڕۆژی دووشه‌ممه به‌كرێگیراوێكی ڕژیم به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشی كرده سه‌ر ژنێك له شاری ئامۆل و ئه‌و ژنه‌ی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دا.