ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی گه‌لاوێژ، له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران، خۆپێشانده‌ران له شاری كرماشان به سووتانی لاستیك و داخستنی جاده‌كان، پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی خووزستان ڕاگه‌یاند.
به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه، هێزه‌كانی ئینتزامی ڕژیم، ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له خۆپێشانده‌ران كردووه. هاوكات له‌گه‌ڵ كرماشان دانیشتووانی شاره‌كانی تاران، كه‌ره‌ج، فه‌ردیس و هه‌مه‌دان، بۆ پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی خووزستان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژی سیاسه‌ته‌كانی ڕژیم دروشمیان وته‌وه.