ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژ، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم به‌بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ قاچاخی سووته‌مه‌نی، هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵكی به‌نده‌ر كولاهی له شارستانی میناب و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم به چه‌ندین ئۆتومبێلی سه‌ربازی هێرشیان كردۆته سه‌ر به‌نده‌ر كولاهی و ڕێگای هاتووچۆی ئه‌و ناوچه‌یان داخستووه، هه‌روه‌ها ئۆتومبێل و خانووی ژماره‌یك له دانیشتووانی گونده‌كه‌یان به بێڕێزی و توندووتیژی پشكنیوه. كاتێك ژنانی گونده‌كه له ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی دڕندانه‌ی هێزه ئینتزامییه‌كان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، مه‌ئموورانی ڕژیم هێرش ده‌كه‌نه سه‌ریان و تێكهه‌ڵچوون ڕوو ئه‌دات.