ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی مانگی خه‌رمانان، ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانی ڕژیم به لیباسی شه‌خه‌سیه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر كاسبكارانی بازاڕی “چوارڕێیانی ڕه‌سووڵی” و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناڕازی تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له‌ژێرناوی “به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاڵای قاچاخ” هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كاسبكارانی بازاڕی “چوارڕێیانی ڕه‌سووڵی” شاری زاهیدان و هه‌وڵی زه‌وتكردنی كاڵای خه‌ڵكیاندا به‌ڵام له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناو بازاڕه‌وه به‌رپرچ درانه‌وه و ناچار به ته‌قه‌ی هه‌وایی به‌سه‌ر ناڕازیاندا بوون.