ڕۆژی ٢٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، منداڵێكی شه‌ش مانگه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژاری به‌لووچ له شارستانی ته‌فتانی سه‌ر به پارێزگای سیستان و به‌لووچستان به‌هۆی نه‌بوونی شیری وشك گیانی له‌ده‌ستدا و ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندان، هێزه‌كانی ڕژیم به بیانووی میدیایی بوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه هێرشیان كردۆته سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژاری به‌لووچ له گوندی “میرائاباد”ی سه‌ر به ناوچه‌ی نازیلی شارستانی ته‌فتان به‌هۆی هه‌ژاری و نه‌بوونی شیری وشك، سه‌ردانی ناوه‌ندی بێهداشتی و ده‌رمانی ته‌فتانیان كردووه، به‌ڵام له ڕێگادا منداڵه شه‌ش مانگه‌كه‌یان به ناوی “محه‌ممه‌دسه‌درا ڕیگی” گیانی له‌ده‌ست داوه. ڕۆژی ڕابردوو هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌و بنه‌ماڵه و دایك و باوكیان خسته ژێر لێپرسینه‌وه، به‌ڵام دایكی منداڵه‌كه له وڵامی مه‌ئموورانی ڕژیم ڕایگه‌یاندووه كه پێش گیانله‌ده‌ستدانی كوڕه‌كه‌ی، ماوه‌ی دوو ڕۆژ بوو كه هیچیان نه‌خواردبوو.
 
		
