چاوێری مافی مرۆڤی سووری ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی گوڵان ڕایگه‌یاند: به‌هۆی هێرشی هه‌وایی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی “مه‌سیاف” له ده‌ورووبه‌ری شاری “حه‌ما”، پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه یه‌كێكیان منداڵه و ٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له ڕێگه‌ی هێرشی مووشه‌كیی له ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌وه، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی له نێو خاكی سووریا كردووه‌ته ئامانج. هێرشه‌كانی ئیسڕائیل زیانێكی زۆری مادی به هێزه‌كانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی گه‌یاندووه و چه‌ندین ناوچه‌ی جه‌نگه‌لیش ئاوری تێبه‌ربووه. جێگای ئاماژه‌یه كه له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی ڕابردوودا، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل سێ هێرشی بۆ سه‌ر بنه‌كه و باره‌گاكانی هێزه‌كانی سه‌ر به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئه‌نجامداوه.