ڕۆژی هه‌ینی ٤ی مانگی خاكه‌لێوه و پاش هێرشی یه‌كه‌می ئه‌مریكا بۆ سه‌ر بنكه‌كانی سپای قودس، فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا بنكه‌كانی سپای قودسیان له ئه‌بووكه‌ماڵ كرده ئامانج.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی له ڕێگه‌ی مووشه‌كه‌وه هێرشیان كردۆته سه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وتی “كونیكۆ” له ده‌یره‌زوور و هێزه‌كانی هاوپیمانی نێوده‌وڵه‌تیش به فڕۆكه‌ی “اف ١٦” هێرشێكی قورسیان كردۆته سه‌ر بنكه‌كانی سپای قودس له ئه‌بووكه‌ماڵ و ده‌نگی چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز بیستراوه. شایانی باسه كه له هێرشه پێشووكه‌ی ڕۆژی هه‌ینی دا ٨ بۆ ١٤ ئه‌ندامی سپای قودس كوژران كه دوو كه‌سیان ئه‌فسه‌رانی پله‌به‌زر بوون.