کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

هێرشی خه‌ڵك بۆ سه‌ر به‌خشداری باینگان له‌ پاوه‌

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ لە پاوە ژمارەیەک لە مەڕدارەکانی ئەو شارە بەهۆی ئەوەیکە بەخشداری هاوکاریی نەکردوون و کێشەی بۆ دروست کردوون، هێرشیان کردووەتە سەر بەخشداری.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، مەڕدارەکانی تایفەی “ئیمامی” سەرەڕای ئەوەیکە لە لایەن بەخشداریی “باینگان”ەوە بەربەستیان بۆ دروست کراوە, بە زۆرەملێش کۆچیان پێ كراوه‌. شایانی باسه‌، بەخشداریی باینگان دەیهەوێت بە زۆرەملێ مەڕدارەکان بۆ ناوچە گەرمسێرییەکانی “کلوور” و “دڕۆڵە” کۆچ پێ بکات. خەڵک به‌م هۆیه‌وه‌ هێرشیان کردووەتە سەر بەخشداریی باینگان و دەرگا و پەنجەرەی ئەو ئیدارەیەی حکوومەتیان شکاندووە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، دواتر خەڵکی ناڕازیی لە لایەن هێزەکانی سپای پاسداران، ئیدارەی ئیتلاعات و یەگانی تایبەتی پاوە هێرشیان کراوەتە سەریان و ژمارەیەکیان لێ دەستبەسەر کراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

پشتیوانی دایكی “ژینا ئه‌مینی” و “سوونیا شه‌ریفی” له‌ تووماج سالحی

-

بانگهێشتی چالاكێكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه‌ بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات

-

مه‌ترسی به‌ڕێوه‌چوونی حوكمی ئێعدامی “ڕه‌زا ڕه‌سایی”

-

بۆردوومانی ڕۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن توركیا

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٣٠ كه‌س له‌ باكووری كوردستان

-

چالاكی ئازادیخوازانی ئێران بۆ پشتیوانی له‌ “تووماج ساڵحی”

-