ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی مانگی خاكه‌لێوه، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل به مووشه‌ك هێرشی كرده سه‌ر كۆگای ته‌قه‌مه‌نی هێزه‌كانی سپای قودس له فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌ڵه‌بی سوریه و زیانێكی زۆری مادی به‌و هێزانه گه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی سوریه، مووشكه‌كانی ئیسڕائیل له ده‌ریای مه‌دیته‌رانه و نزیك به‌نده‌ری لازقیه به‌ره‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌ڵه‌ب ته‌قێندراوه و زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بووه و ته‌نیا زیانی مادی هه‌بووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌مه شه‌شه‌مین هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌ڵه‌ب له شه‌ش مانگی ڕابردووه و هه‌ر جار مه‌قه‌ڕی هێزه‌كانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی كراوه‌ته ئامانج.