به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی مانگی خاكه‌لێوه، كه‌شتییه‌كی ئێرانی له ده‌ریای سوور له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیسرائیله‌وه كرایه ئامانج و ته‌قیه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمز و ئه‌لعه‌ره‌بیه به بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین ڕاپۆرت له‌م باره‌وه وێڕای ئاماژه به گرژییه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی نێوان ده‌وڵه‌تانی ئێران و ئیسرائیل ڕایانگه‌یاندووه كه ئیسرائیل هۆكاری ته‌قینه‌وه‌ی كه‌شتیه ئێرانێكه بوون.