به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ری فه‌رمی سووریه سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی پووشپه‌ڕ، سوپای ئیسراییل چه‌ند ئامانجێكی له ده‌وروبه‌ری شاری ده‌مشق بۆردوومان كردووه و له ئه‌نجامدا ٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٧ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
هه‌واڵده‌ری “سانا” له زاری به‌رپرسێكی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته ڕایگه‌یاند، چه‌ند مووشه‌كێك له به‌رزاییه‌كانی جه‌ولان ئاراسته كراون چه‌ند شوێنێكیان له باشووری شاری ده‌مشق كردووه‌ته ئامانج. جێگای ئاماژه‌یه وڵاتی ئیسراییل له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا به بیانووی كردنه ئامانجی هێزه میلیشیاكانی سه‌ر به ڕژیمی ئێران به ده‌یان جار ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی سووریه‌ی بۆردوومان كردووه.