وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌ك دا ڕایگه‌یاند كه ڕۆژی پێنجشه‌مه ٢٣ی مانگی خاكه‌لێوه و به فه‌رمانی “جۆ بایدن” بنكه و باڕه‌گاكانی سپای پاسداران له سوریه كراوه‌ته ئامانج.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا دا هاتوو كه ئه‌و هێرشه ئاسمانیه له وڵامی هێرشی په‌هبادی ڕۆژی ڕابردووی گرووپه‌كانی سه‌ر به سپای پاسداران ئه‌نجام دراوه كه بوو به هۆی گیان له‌ده‌ستدانی په‌یمانكارێكی ئه‌مریكێ و برینداربوونی په‌یمانكارێك و پێنج نیزامی دیكه. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه ئاسمانیه له‌به‌رده‌ستدا نییه.