به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی خۆراكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، پێنج ملیۆن كه‌س له هائیتی و نیو ملیۆن منداڵ له یه‌مه‌ن مه‌ترسی مردن له برسیه‌تیان له‌سه‌ره و پێویستیان به یارمه‌تی خێرایه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، درێژه‌ی توندووتیژییه‌كان له هائیتی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر ژنان و منداڵان و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی نیوه‌ی حه‌شیمه‌تی ئه‌و وڵاته درووست كردووه و له ئێستادا پێنج ملیۆن كه‌س پێویستیان به یارمه‌تی خێرایه. هه‌روه‌ها ڕێكخراوی یوونیسف له ڕاپۆرتێكدا سه‌باره‌ت به دۆخی منداڵانی یه‌مه‌نی ڕایگه‌یاند: “٥٠٠ هه‌زار منداڵی یه‌مه‌نی تووشی كه‌م خۆراكی بوون و ئه‌گه‌ر یارمه‌تیان پێ نه‌گات گیانیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه له ساڵی ٢٠١٥ی زاینی له یه‌مه‌ن ١١ هه‌زار منداڵ به‌هۆی برسیه‌تیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست دابوو.