سندووقی دانیشتووانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان لە ڕاپۆڕتێكدا هۆشداریی لە دۆخی ژنانی دوو گیان لە ئەفغانستان دەدات و دەڵێت: لە هەر دوو كاتژمێردا ژنێك لە كاتی منداڵبوون و بەر لە منداڵبوون گیانی لەدەستدەدات.
ڕۆژی یهكشهممه، سندووقی دانیشتووانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان ڕاپۆرتێكی سەبارەت بە دۆخی ژنان لە ئەفغانستان بڵاوكردەوە و تێدا تیشكی خستووەتەسەر دۆخی ژنانی دووگیان لەو وڵاتە و سەبارەت بە كەمیی دەرمان و خزمەتگوزارییە پزیشكییەكان لە بواری منداڵبوون هۆشداری داوە. لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردنی ژنانی دووگیان لە ئەفغانستان كراوە و تێیدا هاتووه: لە شوێنە دووردەستەكان و زۆربەی ئەو ناوچانەی تووشی شەڕ هاتوون، بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریی پزیشكیی و دەرمانەكانی تایبەت بە ژنانی دووگیان، مەترسیی بۆ سەر ژیانیان دروست بووە.