ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی ئوستانی كوردستان له‌سه‌ر چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووان به نه‌خۆشی كۆڕۆنا هۆشدارییان دایه خه‌ڵك و ڕایانگه‌یاند له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا ١٦٤ تووشبووی نوێ شناسایی كراوه و ئه‌و ڕێژه‌یه به‌رده‌وام له‌زیادبووندایه.
به‌رپرسانی بێهداشت و ده‌رمانی ئوستانی كوردستان هۆشدارییان ده‌ده‌نه خه‌ڵك كه هه‌رچی زووتر واكسێنی كۆڕۆنا بكوتن و خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان له وایرۆسی نوێی “ئۆمیكڕۆن” بپارێزن. به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئێستادا ١٢٤ تووشبووی كۆڕۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانی ئوستانی كوردستان به‌سته‌ری كراون و ١٣ كه‌سیان له “ئای.سی.یوو“دان و شاره‌كانی سه‌قز و سنه له دۆخی نارنجی جێیان گرتووه و شاره‌كانی دیكه‌ی ئوستان له دۆخی زه‌رد و شیندان.