به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، كرێكارێكی بێ تاوانی ئه‌فغانستانی به‌ناوی “سه‌ید نه‌عیم هاشم قه‌تالی” كه سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی سه‌ر مه‌رقه‌ی شاچراغی شیراز ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه له‌لایه‌ن دادگاوه سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه له داهاتوویه‌كی نزێك دا ئێعدام بكرێت.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئه‌و كرێكاره‌یان به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و هیچ خزم و كه‌سێكی له ئێران نییه به‌دواداچوون بۆ په‌روه‌نده‌كه‌ی بكات. ئێستا دادگای ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی به‌پێی سناریۆسازیه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات و دانپێدانانی زۆره‌ملێ ژێر ئه‌شكه‌نجه به ئێعدام مه‌حكوومی كردووه و ئه‌گه‌ری هه‌یه له داهاتوویه‌كی نزێك دا له‌سێداره بدرێت. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و كرێكاره ئه‌فغانستانیه به تۆمه‌تی “په‌زیرایی” و “دابینكردنی بلیتی تاران بۆ شیراز” بۆ هێرشبه‌ره‌كانی مه‌رقه‌ی شاچراغ له‌لایه‌ن دادگاوه به ئێعدام مه‌حكووم كراوه و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ نیگه‌رانی دۆخی ئه‌و كرێكاره بێ تاوانه‌ن.