ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕه‌شه‌مه، شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی موعه‌لیمانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر داخوازییه‌كانی فه‌رهه‌نگیان و هۆشداری دایه ده‌وڵه‌ت كه ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت گه‌وره‌ترین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له مانگی گوڵانی ساڵی داهاتوودا به‌ڕێوه ئه‌به‌ن.
شورای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی موعه‌لیمانی ئێران وێڕای هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان و بریندارانی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری، جه‌ختی له‌سه‌ر داخوازییه‌كانی موعه‌لیمان كرده‌وه. له به‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: “فه‌رهه‌نگیان مافی خۆیانه كه دژبه هه‌ژاری و هه‌ڵاوسان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن و مافی هاوسانسازی حقوقی خانه‌نشنیكراوان ئه‌بێ به‌كرده‌وه ده‌ربێت. شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی موعه‌لیمانی ئێران له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هه‌روه‌ها خوازیاری وه‌لانانی بێبه‌شكردنی چالاكانی سنفی له مافی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، زیندان، دوورخستنه‌وه له كار و دوورخرانه‌وه بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران بوو و له به‌ندی چواره‌میش دا هۆشداری داوه‌ته ده‌وڵه‌ت كه ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت بۆ مانگی گوڵانی ساڵی داهاتوو گه‌وره‌ترین گۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری فه‌رهه‌نگیانی ئێران به‌ڕێوه ئه‌به‌ن.