به پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ههرێم، ژمارەی توشبوون بە نەخۆشى شێرپەنجە لەهەرێمى کوردستان بۆ ئاستێکی مەترسیدار بەرزبووەتەوە و كارناسانی بێهداشت و دهرمان دهڵێن: بازاڕەکانی هەرێم پڕن لە خۆراکی ساختە و قاچاغ و لە ئێستاشدا ئهمنییهتی خۆراک لە ئاستێکی زۆر خراپدایە.
بهوتهی ئهندام پاڕلهمانێكی كوردستان، ماوەی 9 ساڵە ئامێری پشکنینی پێکهاتەی شێرپەنجەیی و پێکهاتە پارێزەرەکان لە کوالێتی کۆنترۆڵی جۆری خۆراک لەکارکەوتووە و بە بیانووی بێ بنەما چاک ناکرێتەوە و لەئێستاشدا بەپێى ئامارەکان ژمارەی توشبوون بە شێرپەنجە لەهەرێم بۆ ئاستێکی مەترسیدار بەرزبووەتەوە و ئهمنییهتی خۆراک لە ئاستێکی زۆر خراپدایە. جێگەى ئاماژەیە كه بەپێى ئامارهكان لەهەرێمى کوردستان هەشت هەزار کەس، کە زۆرینەیان خەڵکى سنورى پارێزگاى هەولێرن تووشى نەخۆشى شێرپەنجە بوون.