ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه حوکمی سێدارەی “هوشمهند عهلی پوور” زیندانی سیاسی له لایهن دیوانی باڵای وڵاتهوه ههڵوهشاوهتهوه و بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا سەرلەنوێ دادگایی بکرێت.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی خەرمانان، پەیجی کەمپەینی ڕزگار کردنی “هوشمەند عەلی پوور” کە لە لایەن بنەمالەی ئەو بەندکراوە سیاسییەوە بەڕێوەدەچێت، بە بڵاو کردنەوەی هەواڵێک لە زاری جەوانمەردی پارێزەری هۆشمەند ڕایانگەیاندووە: ئەمڕۆ دوای ئەوەی سەردانی لقی یەکی دادگای ڕژیم له شاری سنەیان کردووە، ئاگادار بوونەتەوە کە حوکمی سێدارەی “هوشمەند عەلی پوور” هەڵوەشاوەتەوە و بڕیارە حهفتهی داهاتوو، سەرلەنوێ و ئەمجارەیان لە لەقی دووی دادگای شاری سنە دادگایی بکرێت. جێگهی ئاماژهیه، “هوشمەند عەلی پوور” وێڕای كهسێكی دیكه به ناوی “محەممەد ئوستاد قادر”، ڕۆژی هەینی ١٢ی گەلاوێژی ٩٧ لەلایەن هیزە ئەمنییەکانهوه دەستبەسەر و شەوی ١٦ی گەلاوێژ و تەنیا دوای ٤ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانیان دانپێدانانی زۆرەملەی ئەم دوو کەسەلە تلویزیۆنی ئێرانەوە بڵاو کرایەوە. “هوشمەند عەلی پوور” کە ئێستا لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە ڕاگیراوە، مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لە لایەن لقی یەکی دادگای ڕژیم له شاری سنە بە تۆمەتی “ئهندامبوون له یهكێك له حیزبهكانی ئۆپۆزیسیۆن” حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو.