به وته‌ی كارناسانی سه‌ربه‌خۆی ئابووری، له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ردا كه له ئاست به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی بێنزین ده‌ستیپێكرد، ده‌وڵه‌ت ڕایگه‌یاند كه ٦٠ ملیۆن كه‌س به‌ركه‌وتووی یارانه مه‌عیشه‌تی ده‌بێت و ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌یه كه لانیكه‌م ٦٠ ملیۆن كه‌س له ئێران له هه‌ژاری و باروودۆخی بژێوی خراپ‌دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
به وته‌ی ئه‌م كارناسانه، هه‌موو سه‌رچاوه ئابووریه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌بوایه له خزمت خه‌ڵك دابوایه. نه‌وتێك كه ساڵیانێكه به‌رهه‌م دێت و هه‌زینه ده‌كرێت، پاره‌ی خه‌ڵكه و ئێران له زۆمره‌ی وڵاتانی ده‌وڵه‌ته‌مه‌نده له بوار سه‌رچاوه‌كانی ژێر عه‌رزه‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وام له‌م وڵاته هه‌ژاری و برسیه‌تی له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا په‌ره‌ی سه‌ندووه. ناوه‌نده‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت ده‌بوایه هه‌زینه‌یه‌كی زۆریان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا ته‌رخان كردبایه و خه‌سارێك كه به كۆمه‌ڵگا گه‌یشتووه قه‌ره‌بوویان كردبایه‌وه. هه‌روه‌ها كارناسانی سه‌ربه‌خۆ جه‌ختیشیان كردووه‌ته‌وه كه وامی یه‌ك ملیۆن تمه‌نیی ده‌وڵه‌ت له‌م باروودۆخه‌دا هیچ ده‌ردێك له خه‌ڵك سووك ناكات.