به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” و بنه‌ماڵه‌كه‌یان خستووه‌ته ژێر گۆشاره‌وه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون بۆ ئه‌وه‌ی ناوبراو كۆتایی به مانگرتن له‌خواردن بێنێت.
به پێی زانیارییه‌كان، “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” له ناڕه‌زایه‌تی به سناریۆسازی و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی نایاساییانه له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه، ماوه‌ی دوو ڕۆژه ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن. دادوه‌ری لقی یه‌كی دادگای مه‌ریوان به ناوی قازی “شاهمۆرادی” و ئه‌ندامێكی سپای پاسداران” ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی”یان خستووه‌ته ژێر گوشاره‌وه تا كۆتایی به مانگرتن بێنێت. ڕۆژی سێشه‌ممه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و مۆعه‌لیمه زیندانییه بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بكه‌ن بۆ په‌روه‌نده‌كه‌ی، سه‌ردانی دادگایان كرد به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرا كه ئه‌گه‌ر “ئه‌سكه‌نده‌ر” كۆتایی به مانگرتن نه‌هێنێت تووشی كێشه ده‌بن.