به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له ڕێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردن و گۆشارهێنانه‌وه بۆ شۆفێرانی مانكرتوو، هه‌وڵی شكاندنی مانگرتنه‌كه‌یان داوه.
به‌وته‌ی یه‌كێك له هاووڵاتییان، سه‌رۆكی ئیداره‌ی ڕێگه‌وبانی شارستانی پاوه په‌یوه‌ندی به شۆفێرانی مانگرتۆوه گرتووه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردوون مانگرتنه‌كه‌یان بشكێنن تاكوو پشكی گازۆئیل و كارتی هووشمه‌ندیان زه‌وت نه‌كرێت، به‌ڵام كامیۆن‌داران گوێیان به هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رپرسانی ڕژیم نه‌داوه و له‌سه‌ر مانگرتنه‌كه‌یان به‌رده‌وامن.