به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی گه‌لاوێژ، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی سه‌قز هه‌ڕه‌شه‌یان له باوكی “ژینا ئه‌مینی” كردووه كه له ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی كچه‌كه‌ی نابێت هیچ مه‌راسمێك به‌ڕێوه ببات.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”، گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان زیادی كردووه و له ڕۆژانی ڕابردوو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵی دادخوازان و كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی بانگهێشت یان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.