ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، ڕێكخراوی مانگی سووری توونس ڕایگه‌یاند: به هۆی نۆقم بوونی به‌له‌می په‌نابه‌ران له لیوارئاوه‌كانی ئه‌و وڵاته، لانیكه‌م ١٧ په‌ناخوازی به‌نگلادێشی گیانیان له ده‌ست دا و ٣٨٠ كه‌سی دیكه‌ش له مه‌رگ ڕزگاریان بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و به‌له‌مه له لێوارئاوه‌كانی “زه‌واره” له باكووری لیبی به‌ڕێ كه‌وتبوو تا له ڕێگای ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌وه خۆی بگه‌ینێته ئیتالیا. مۆسافیره‌كانی ئه‌و به‌له‌مه په‌نابه‌رانێك له وڵاتانی سووریه، میسر، ئێریتره و مالی بوون. شایانی باسه كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا سه‌دان هه‌زار په‌نابه‌ر له ده‌ست فه‌قر و نائه‌منی له ئافریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناه‌وڕاست، له ڕێگه‌ی دریای مه‌دیته‌رانه‌وه خۆیان گه‌یاندۆته ئۆروپا و به سه‌دان كه‌سیش له‌م ڕێگایه گیانیان له ده‌ست داوه.