هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی “حەسەن قادرنژاد” كه له ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی ڕەزبەرهوه له لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمهوه دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار كراوه، هیچ زانیارییهك له چارهنووسی لهبهر دهستدا نییه.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی و به بێ هیچ هۆكارێك ناوبراویان دەستبەسەر کردووە. شایانی باسه، سەرەڕای بەدواچوونی بنەماڵەی “حەسەن قادرنژاد” بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو، هێزە ئهمنییهکان لە دانی هەر جۆرە زانیارییەک بە بنەماڵەكهی خۆیان بورادووه. ئهمه لهكاتێكدایه كه هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکرانی و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.