به پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوێكی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان كه یه‌ك مانگ له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، هه‌تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له چاره‌نووسی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “ئازاد دانشوه‌ر” دانیشتووی گوندی یه‌نگیجه‌ی مه‌ریوان كه له ناوه‌ڕاست مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، هه‌تا ئێستا له چاره‌نووسی ناوبراو هه‌واڵێك له‌به‌ر ده‌ستدا نییه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ ئاگاداربوون له دۆخی ته‌ندرووستی ڕۆڵه‌كه‌یان یاخود شوێنی ڕاگیرانی هه‌روا بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.