کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی کرێکارانی ڕێگەی ئاسنی پارێزگای لوڕستان

ناڕەزایەتی کرێکارانی ڕێگەی ئاسنی پارێزگای لوڕستان 1

 

ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، کرێکارانی ڕێگەی ئاسنی لوڕستان، دژ بە پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، کرێکارانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی پێنەدانی حەقدەستەکانیان لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین و تەنانەت توانای دابین کردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی بنەماڵەکانیان نییە. لە درێژەی ناڕەزایەتییەکاندا، کرێکاران جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە لە ئەگەی بایەخ نەدانی بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە داخوازییەکانیان، ناڕەزایەتییەکان بەرفراوان دەکەنەوە و مان دەگرن.