ڕۆژی سێشەممە 17ی مانگی خاکەلێوە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی تەوزیعی برق لە تاران لە ناڕەزایەتی بە نهدرانی حەقدەستە دواخراوهكانیان و باروودۆخی دامەزارانیان لە بەرامبەر مەجلیسی ڕژیم کۆبوونەوە.
لە چەند مانگی ڕابردووەوە کرێکارانی تەوزیعی برقی تاران چەندین جار بۆ گەیشتن بە داواکارییەکانیان کۆبوونەوەیان کردووە. کرێکارانی ناڕازای خوازیاری دیاری کردنی باروودۆخی دامەزرانیان و یەکسان کردنی حەقدەستەکان و هەروەها کۆتا کردنی دەستی شیرکەتە پەیمانکارییەکانن.