بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی کیش چوب، بە هۆی خراپی دۆخی ژیان و مەعیشەتیان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، کرێکارانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە حەقدەستەکانیان لە سەرەتای مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو پێیان نەدراوە و تەنانەت حەقی بیمەکانیان لە سەرەتای ساڵی نوێی ١٤٠٤ی هەتاوییەوە، بڕاوە و ئەمەش بووەتە هۆی خراپی دۆخی ژیانیان. لە درێژەی ناڕەزایەتییەکاندا، کرێکاران خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکان و هەروەها دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە بوون.
