بە پێى هەواڵى گەیشتوو، لە دوێنێ شەوی ده‌شه‌ممه ٢٦ى مانگی ڕەزبەره‌وه تا ئه‌مڕۆ، به دو‌ای ناڕه‌زایه‌تی ژنانی به‌ندكراوی به‌ندی ژنانی زیندانی ورمێ، شەڕ و پێكدادان له نێوان ژنانی زیندانی و هێزه ئه‌منییه‌كان زیندان هاتۆته ئاراوه و چه‌ند كه‌س برینداری لێكه‌وتۆته‌وه.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه، لە بەشى ژنانى زیندانى ورمێ، به‌ندكراوان له ناڕه‌زایه‌تی به گۆشار و نه‌بوونی ئیمكانات ده‌ستیان داوه‌ته ناڕه‌زاه‌تی و بەڕێوەبەرانى زیندان، فەرمانى بە هێزە سەرکوتکەرەکان داوە کە بە هەر جۆرە توندوتیژییەک بووە ئەو ناڕەزایەتى و مانگرتنه سەرکوت بکەن. شایەنى باسە ڕۆژى پێنجشەممە ڕێکەوتى ١٧ى پووشپەڕیش زیندانیانى ئەم بەشه دژى گواستنەوەى یەکێک لە زیندانییەکانى ئەو بەندە بە ناوى “ئارەزوو ڕۆحى نژاد” بۆ بەندى ئەمنى زیندان، خۆپێشاندانیان کردبوو.