ماوه‌ی پێنج مانگه سێ شارومه‌ندی خه‌ڵكی مهاباد به ناوه‌كانی جه‌لال سه‌ده‌فی، قادر خه‌رامانفه‌ر و سالار شهمس بورهان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
بهوتهیسهرچاوهكانیههواڵ،ئهوسێشارومهندهبۆماوهیسێمانگلهبهندیتاكهكهسیدائهشكهنجهوئازاردراون. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و سێ به‌ندكراوه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه خراونه‌ته ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌كه‌یان نه‌كه‌ن. به‌پێی زانیارییه‌كان، دادگای ئینقلابی مهاباد به بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و سێ به‌ندكراوه‌ی وتووه كه هێشتا په‌روه‌نده‌كه‌یان تهكمیڵ نه‌كراوه له حاڵێكدا جه‌لال سه‌ده‌فی و قادر خه‌رامانفه‌ر نه‌خۆشی زه‌ختی خوێن و دڵیان هه‌یه و ئه‌بێ له ژێر چاودێری پزیشكی دا بن.