“نۆئامی كۆهلێر” خۆشكی “سیسیل كۆهلێر” موعه‌لیمی به‌ندكراوی فه‌ڕانسه‌وی له زیندانی ئێڤین ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی گه‌لاوێژ له تویتێك دا ڕایگه‌یاند: خۆشكه‌كه‌ی له دوایین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی دا وتووه كه دۆخی ته‌ندرووستی ده‌روونی باش نییه.
“سیسیل كۆهلێر” و “ژاك پاریس” دوو موعه‌لیمی سه‌ندیكالیستی خه‌ڵكی فه‌ڕانسه پاش سه‌فه‌ر كردنیان بۆ ئێران و دیداریان له‌گه‌ڵ چالاكانی كرێكاری و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر وپه‌روه‌نده‌سازیان بۆ كرا. ئه‌و دوو چالاكه كرێكارییه مانگی گوڵانی ١٤٠١ ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ئێستا ماوه‌ی ١٥ مانگه له زیندانی ئێڤین به بێ ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسیان ڕاگیراون.