دوو كه‌س بە ناوەکانی”سەعید ڕەشیدی و کەریم پزشکی” خەڵکی ئاوایی “نێ” لە ناوچەی بانە، دوای تێپەڕ بوونی زیاتر لە هەشت مانگ به‌ندكران لە زیندانی سنە، چارەنووسیان به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو كه‌سه ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هه‌تاوی دەستبەسەر و پاش كۆتایی لێپرسینه‌وه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندان بۆ زیندانی ناوەندیی شاری سنه گوازراونه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه ئەم دوو كه‌سه لە کاتی بەندکرانیاندا لە مافی پارێزەر و چاوپێکەوتن له‌گه‌ڵ بنەماڵەكانیان بێ بەش بوون و هه‌تا کاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.