“یووسف ڕەحمانی” خەڵکی خەڵکی گوندی “خۆرشت“ی شاری شنۆ که لە یەکێک لە ناوه‌نده ئەمنییەتییەکانی شاری ورمێ ڕاگیراوە هێچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی لەبەردەستدا نییە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو كه له ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، هه‌تا ئێستا هیچ پەیوەندییەکی تەلەفوونی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە و لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و به‌ندكراوه باری تەندروستیی جێگیر نییە و ناڕوونیی چارەنووسی نیگەرانیی بنەماڵەکەی لێ کەوتووەتەوە.