كرێكارانی شاره‌داری ئێرانشه‌هر له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان، ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له ناڕه‌زایه‌تی به دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان له به‌رانبه‌ر بینای شاره‌داری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی نوێنه‌ری كرێكارانی ناڕازی به‌رپرسانی شاره‌داری به ئه‌وانی ڕاگه‌یاندووه كه حه‌قده‌سته‌كانیان به مه‌رجێك ئه‌درێت كه قه‌رزه‌كانیان له لایه‌ن ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌ربگرنه‌وه. به‌رپرسانی ڕژیمی ئه‌و شاره به‌جێگه‌ی وڵامدانه‌وه و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌و گرفته‌كان، هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی ئه‌و كرێكارنه‌یان كردووه. شایانی باسه كرێكارانی شاره‌داری ئێرانشه‌هر بێجگه له دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان هه‌تا كاتی به‌ڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه زیاتر له چه‌ند مانگه پاره‌ی مانگانه‌ی حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی نه‌داوه.