ژماره‌یه‌ك له ماسیگرانی دانیشتووی ناوچه‌ی ئه‌روه‌ندكه‌ناری ئابادان، ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی به‌فرانبار، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیی له به‌رامبه‌ر به‌خشداری ئه‌م ناوچه‌یه، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به خواسته‌كانیان بوون.
به‌وته‌ی ناڕازییان، ئیداره‌ی شیلاتی ئه‌روه‌ندكه‌نار به‌دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ساڵ هێشتا نه‌یتوانیوه، كێشه‌كانی ماسیگران چاره‌سه‌ر بكات. ناڕازییان سه‌باره‌ت به كێشه‌ی ماسیگرانی ئه‌م ناوچه‌یه ڕایانگه‌یاندووه: گرینگ‌ترین خواستی ئه‌وان به‌هره‌مه‌ندبوون له مه‌زایای كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، دابین كردنی سه‌رچاوه‌ی ماڵی بۆ په‌رداخت كردنی حه‌قی بیمه و ده‌ركردنی كارتی ماسی گری بۆ مه‌له‌وانانی لاوی سه‌روو ٢٣ ساڵ ته‌مه‌نه.