كۆمه‌ڵێك له شۆفیر ئۆتۆبووسه‌كانی تاران، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژ، له‌ئاست دواخرانی بڕی ٤ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی شۆمالی شه‌رقی تاران كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان به هه‌ڵواسینی چه‌ندین به‌نێر له‌سه‌ر ئۆتۆبووسه‌كانیان، له‌ئاست دامه‌زراندنی شیركه‌ته خسووسییه‌كان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه. ناڕازییان وێڕای ئاماژه به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان ڕایانگه‌یاندووه: شۆفیر ئۆتۆبووسه‌كان زیاتر له ١٧ سه‌عات له ڕۆژدا كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌م بارودۆخه قه‌یراناوه‌ییه‌ی ئێستا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و دۆخی ناله‌باری ئابووری وڵات، په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه.