كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی به‌ردی خه‌ڵۆزی كرمان، ڕۆژی دووشه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تیی به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی به‌رپرسان سه‌باره‌ت به جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، به دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگ به‌سه‌ر مانگرتنی دوو حه‌فته‌یی كرێكارانی شیركه‌تی به‌ردی خه‌ڵۆزی كرمان و واده و به‌ڵێنی به‌رپرسان سه‌باره‌ت به پێڕاگه‌یشتن به خواسته‌كانیان، هه‌ندێ له‌م به‌ڵێنانه یان به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتووه یاخود به شێوه‌ی نیوه‌كاره ماوه‌ته‌وه. ده‌شڵێن: به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان یه‌كێكی دیكه له خواسته‌كانیانه و به پێی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه، شیركه‌ت ده‌بێ حه‌قده‌ستی زیاتر به كرێكاران په‌رداخت بكات، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتووه. هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان كه بڕیاربوو له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سندووقی خانه‌نشینی فوولاده‌وه به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت بكرێ، هێشتا ئه‌م ته‌وه‌ره‌ش جێبه‌جێ نه‌كراوه.