كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی شاری كورد، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی مانگی گوڵان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی ئه‌مشاره ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، شیركه‌تی خزمه‌تگوزاریی شاری به‌ڵێنییه‌كانی خۆی به‌جێ نه‌هێناوه و ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شاره‌داریی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها وێڕای ئاماژه به پێدانی حه‌قده‌سته‌كانی مانگی خاكه‌لێوه‌ی كرێكارانی شاره‌داری به پێی ده‌ركه‌وته‌ی ساڵی ڕابردوو، ڕایانگه‌یاند كه شیركه‌تی خزمه‌تگوزاری ژێرشاخه‌ی شاره‌دارییه و پێویسته حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان و مابه‌ته‌فاوه‌تی حه‌قده‌ستی كرێكارانی شاره‌داریی به زووترین كات له حه‌فته‌ی داهاتوودا بخاته حیسابی كرێكارانه‌وه ئه‌گینا ده‌ست ده‌ده‌نه مانگرتن.