كرێكارانی شاره‌داریی میرجاوه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له حه‌ساری ئه‌م شاره‌دارییه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌دوای ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شاره‌داریی میرجاوه له‌ئۆستانی سیستان و به‌لوچستان، شاره‌داری ئه‌مشاره دانی به‌وه دانا كه نه‌یانتوانیوه، جێژنانه، پاداشت و مه‌زایای ساڵه‌كانی ٩٦، ٩٧ و ٩٨ و هه‌روه‌ها حه‌قده‌ست و مه‌زایای ٥ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ و بیمه و حقووقی خانه‌نشینی كارمه‌ندانی ڕه‌سمی كه له مانگی به‌فرانباری پاره‌كه‌وه دواخراوه په‌رداخت بكه‌ن. ڕاشیگه‌یاندووه: حه‌قی بیمه و حقووقی خانه‌نشینی كرێكاران له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه و پاداشی كۆتایی خزمه‌تی خانه‌نشین كراوان له ساڵی ٩٤وه تا ئێستا دواخراوه.