كۆمه‌ڵێك له شۆفیره‌كانی “هێڵی دووی بی ئاڕ تی” تاران، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی به‌فرانبار له ناڕه‌زایه‌تیی به زه‌ختی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌م شیركه‌ته بۆ سه‌ر شۆفیرانی ئه‌م به‌شه به مه‌به‌ستی گوازتنه‌وه‌ی موسافیران له شه‌ش مه‌سیری جیاواز، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ده‌ڵێن: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شیركه‌ت به كه‌ڵك وه‌گرتن له بڕینی حه‌قی زێده‌كاری، گۆڕینی شیفتی كاری و هیتد…زه‌ختی كردووه‌ته سه‌ر شۆفیران كه له ماوه‌ی هه‌شت سه‌عات و نیو كاری ڕۆژانه‌یان، موسافیره‌كان بۆ شه‌ش مه‌سیری جیاواز بگوازنه‌وه. ناڕازییان ده‌ڵێن: له‌ماوه زه‌مه‌نییه كه‌مه‌دا و به‌سه‌ره‌نج دان به مه‌ودای مه‌سیره‌كان و قه‌ره‌باڵغبوونی مه‌سیری هاتووچۆی ئۆتۆبووسه‌كان، ئه‌گه‌ری ڕوودانی ڕووداوی هاتووچۆ زیاتر ده‌بێ و ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه بۆ سه‌ر گیانی هاووڵاتییان و شۆفیره‌كان.