کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ناڕه‌زایه‌تیی سه‌رله‌نوێی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئێعدام و هه‌ژاری و زه‌بروزه‌نگ

photo 2020 07 18 10 32 34

ڕۆژی پێنجشهممه٢٦ی مانگی پووشپهڕ، خهڵكی وهگیان هاتوو لهدهسهڵاتی ههژاری و زهبروزهنگی كۆماری ئیسلامی لهچهندین شاری ئێران لهوانهبێهبههان، تاران، شیراز، ئیسفههان، مهشههد، رهشت، تهورێز، ورمێ، شووش، بۆ جارێكی دیكههاتنهوهسهر شهقامهكان و بهبهرزكردنهوهی درووشم دژبهگشت دهسهڵاتی كۆماری ئیسلامی، وهك هۆكاری پهرهسهندنی ههژاری و سهركوت و ئێعدام، دهستیان دایهناڕهزایهتی و خۆپیشاندان. وهڕێكهوتنی ئهمجۆرهناڕهزایهتیانهو پهرهسهندنیان، بهلهبهرچاوگرتنی باروودۆخی فهلاكهتبار و ههژاری و بێكارییهك كهكۆماری ئیسلامی بهسهر زۆربهی ههرهزۆری خهڵكی ئێرانی دا سهپاندووه، زۆر ئاساییهو درێژهو پهرهگرتنهكهی، ڕژیمی لهئاست سهرههڵدانی ئاخێزێكی مهزنی كۆمهڵایهتی تۆقاندووه‌. لهبهرامبهر وهها ناڕهزایهتیهكدا، تهنیا ئاراستهی ڕژیمی بێ توانا و ڕوو لهداڕمانی كۆماری ئیسلامی، بهكارهێنانی توندوتیژی و سهركوته‌. ئێوارهی ڕۆژی پێنجشهممه، حكوومهتی ئیسلامی لهزۆرێك لهشارهكانی ئێران، هێزهئهمنی و نیزامیهسهركوتگهرهكانی لهسهر شهقامهكان جێگیر كرد و وهحشیانههێرشیان كردهسهر كۆبوونهوهكانی خهڵكی ناڕازی و وێڕای لێدان و توندوتیژی فیزیكی، ژمارهیهكیان لێ دهستبهسهر كردن.

بهرپرسانی كۆماری ئیسلامی، ههر وهك ههمیشه، ناڕهزایهتیی خهڵكی وهگیان هاتوو دژبهههژاری و برسیهتی و زهبروزهنگ و سهركهت، به‌ “دهست و پهیوهندی بێگانه، دوژمن و ئاژاوهگێڕان و هیترناوزهند دهكهن. ئهم سیاسهتهی ڕژیم، خۆی بهشێكهلهخۆڵقاندنی كهش و ههوای ترس و تۆقاندن لهكۆمهڵگادا بۆ كپ كردنی ههمووجۆر دهنگێكی نهیار و ڕێگاخۆش كردنهبهرهو ئێعدام و زیندان و ئهشكهنجهو چاوترسێن كردن. سهرۆكی پۆلیسی شاری بێهبههان، واتهشارێك كهلهخهزهڵوهری ٩٨دا، خهڵكهكهی لهلایهن بهكرێگیراوانی ڕژیمهوه‌‌ خهڵتانی خوێن كران، ناڕازیانی به‌ “تاك و تاقمی دوژمن پێناسهكرد كهلهباروودۆخی ههستیاری ئێستادا، بهنیازن زهربهلهنیزام بدهن“.  ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی خوراسان، خهڵكی ناڕازیی به‌ “ههبوونی پهیوهندی لهگهڵ تۆڕهكانی دژهئیقلابتۆمهتبار كرد و گۆیاپێشینهی سیخوڕییان دژبهئهمنییهتی نهتهوهییههیهو چهند كهسێكیشی لێ دهستبهسهر كردوون. سازمانی ئیتلاعاتی سپایفهجری شیراز، وهك ههمیشه، بهدرۆ، باسیان لهشناسایی و دهستبهسهر كردنی تیمێكیتیرۆریستی مۆنافقكرد كهبۆ ئهنجام دانی عهمهلیاتی ئیزایی هاتبوونهئۆستانی فارس.

ئهم ئیدیعا پووچ و بێ بنهمایانهی بهرپرسان و دهزگا ئهمنییهكان، دهبێتهخۆراكێك بۆ دهزگای بێزراوهی قهزایی ڕژیم تا بهو بیانۆوه، دهست بدهنهتوند كردنهوهی كهش و ههوای ترس و تۆقاندن لهكۆمهڵگادا و لهداهاتوودا ژمارهیهكی دیكهلهبهندكراوانی سیاسی و غهیرهسیاسی ئێعدام بكهن. لهماوهی دوو حهفتهی ڕابردوودا بهدابهزینی نرخی تمهن بۆ نیوهی خۆی، ئیتر جهماوهری كرێكار و زهحمهتكێشی كۆمهڵگاتوانای كڕینیان نهماوهو ئهگهری سهرههڵدانی ناڕهزایهتیهكی گشتی و سهرتاسهری ڕۆیشتووهتهسهرێ. ههربۆیهڕژیم خۆف دایگرتووهو بۆ ڕێگری كردنی، دیسان دهستی داوهتهسیاسهتی جهنایهتكارانهی ئێعدام، وهك ئامرازێك بۆ خۆڵقاندنی ترس و كۆسپ. لهم پێوهندهدا، دهزگای قهزایی ڕژیم بۆ پتر له١٢ كهس لهدهستبهسهركراوانی ئاخێزهكانی بهفرانباری ٩٦ و خهزهڵوهری ٩٨، حوكمی ئێعدامی دهركردووه‌. كهسێكی لهمهشههد بهبیانووی مهشرووب خواردنهوهئێعدام كردووه‌. دیاكۆ ڕهسووڵزادهو سابیر شێخ عهبدوڵڵای لهزیندانی ورمێ ئێعدام كرد و بۆئهمیر حسێن مۆرادیوسهعید تهمجیدیومحهممهد ڕهجهبی، كهبهتاوانی بهشداری كردن لهو ناڕهزایهتیانهدا دهستبهسهر كراون، حوكمی ئێعدامی دهركردووه‌.

سیاسهتی جهنایهتكارانهی حكوومهتی ئیسلامی، واتهكوشتن و ئێعدام بهئامانجی خوڵقاندنی كهش و ههوای ئهمنیهتی و چاوترسێن كردن، لهزۆر قۆناغدا، كهڕژیم خۆی لهبهرامبهر ناڕهزایهتی گشتی جهماوهریدا بینیوه، بهكاری هێناوهو تازهنییه‌. ڕژیم لهسهرهتای دهسهڵاتهكهیهوهبهتایبهت لهدهیهی ٦٠هوه، بهردهوام دهستی داوهتهكوشتنی بهندكراوان. بهڵام لهماوهی چهند ڕۆژی ڕابردوودا ئهم تاكتیكهی ڕژیم لهگهڵ كاردانهوهی ملیۆنها كهس لهئێران و جیهان و بیروڕای گشتی لهتۆڕهكۆمهڵایهتیهكان و دهیان ناوهندی سهربهخۆی مافی مرۆڤ بهرهوڕوو بووهتهوه‌. ئهوان كۆماری ئیسلامییان بهخاتری كردهوهی دژهمرۆیی ئێعدام، داوهتهبهر ناڕهزایهتی و گوشار.

بهڵام درێژهی ناڕهزایهتیی جهماوهری خهڵكی ئێران لهشارهكان، نیشانهی ئهو ڕاستیهیهكهسیاسهتی سهركوت و تۆقاندن و ههڕهشه، چیتر كاراییهكی وای بۆ ڕژیم نهماوهو ناتوانێ بهربهناڕهزایهتی خهڵك دژبهو ژیانهفهلاكهتبارهی كهبهسهریانی دا سهپاندووه‌‌، بگرێ. لهبهر ئهوهیكهلهلایهكهوهڕژیمی ئیفلاس هێناو و داماوی ئیسلامی، ناتوانێ وڵامدهرهوهی پێداویستیی بژێوی ڕۆژانهی خهڵك بێت و لهلایهكی دیكهشهوهقهیرانی ئابووری، ڕكوود و ڕاوهستانی بهرههمهێنان، بێكاریی ملیۆنیی بهدوای خۆیدا هێناوهو سفرهی كرێكاران و جهماوهری خهڵكی ههژاری، بهتاڵتر كردووه‌. گهمارۆكان و قهیرانی كۆرۆنا ئهم باروودۆخهنالهبارهیان، خراپتر كردووه و ژیانی خهڵكیان ڵهگهڵ مهترسیی جیدی بهرهوڕوو كردووهتهوه‌. ئهوهش لهحاڵێكدایهكهڕژیم بهردهوام ئیمكاناتی ئهم كۆمهڵگایهلهپێاو درێژهی سیاسهتی پڕ ههزینهی زێدهخوازی لهئاست ناوچهكه،كڕین و ئامادهكردنی ئامرازی شهڕ و چهك و چۆڵ بۆ بهڕێوهبردنی سیاسهتی شهڕه‌‌نگێزانهو یارمهتی گهیاندن بههێزهتیرۆریستهئیسلامیهكان لهوڵاتانی دیكه، بهفیڕۆ دهدات. ڕژیم بهردهوام هێزیسهركوتگهر و دامودهزگا ئهمنییهكانی پهرهپێدهدات. لهناوخۆشدا، بهرپرسانی باڵای دهسهڵات و دهست و پهیوهندهكانیان، بهردهوام  گهندهڵی و دزی و ڕانتخۆریی دهیان ملیاردی درێژهپێدهدهن.

لهلایهكی دیكهشه‌‌وهكرێكاران و جهماوری ههژار و بێبهش، ناڕهزایهتی و خهباتی ڕۆژانهیان دژ بهڕژیمی ئیسلامی سهرمایهدرێژهپێدهدهن. ئهوهیكهلهم ڕووبهڕوو بوونهوهیهدا دهتوانێ ئاكامی ئهم نهبهردهچینایهتیهبهقازانجی كرێكاران و خهڵكی ستهملێكراو تهواو كات، بوونی یهكگرتوویی و ڕێكخراوی چینایهتی و جهماوهری كرێكاران و باقیی توێژهزهحمهتكێش و بێبهشهكانی كۆمهڵگایه‌.  بوونی وهها ڕێكخراوێك بهئاسۆ و ستراتێژی ڕوونی شۆڕشگێڕانهو بهبهشداریی ڕێبهرانی ڕادیكاڵ و كۆمۆنیست كهنهسلێكی تازهیان لهجهرگهی ساڵهها خهباتدا پهروهردهبوون و هاتوونهتهمهیدان، مهیسهر دهبێت. لهوهها باروودۆخێكدا، هێزێكی مهزن پێكدێت كهڕژیمی ئیسلامی بهههموو هێز و دهزگا سهركوتهكانیهوهدهسڕێتهوهو دهیخاتهزبڵدانی مێژووهوهو دهسهڵاتی سهرچاوهگرتوو لهوهها شۆڕشێك بهكێشهو گرفتی كرێكاران و باقیی توێژهكانی كۆمهڵگا كۆتایی دێنێت. بێ گومان ئهوهتهنیا ڕێگای ڕزگاریهو ڕێگایهكی لابڕ بۆ ڕزگار بوون لهچنگ دهسهڵاتی ئیسلامیی سهرمایه، بهدی ناكرێت.