ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له‌ژنانی “په‌نجشیر” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست گوشاره‌كانی تالیبان بۆسه‌ر بنه‌ماڵه‌كانیان بۆ هاوسه‌رگیری زۆره‌ملی له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كانیان، كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ژنانی ناڕازی، حكوومه‌تی تالیبان له په‌نجشیر گوشاری هێناوه بۆ بنه‌ماڵه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی كچانی لاو و تازه‌لاویان به نیكاحی سه‌ربازان و فه‌رمانده‌كانی ئه‌و گرووپه ده‌ربێنن. ژنانی ناڕازی له ڕێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داواكارن پێش به تاكڕه‌وییه‌كانی تالیبان و چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌وه بگرن.