كۆمه‌ڵێك له ژنانی ئه‌فغانستانی دانیشتووی شاری “تاڵقان” له ولسوالی ته‌خار ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی جۆزه‌ردان، به دروشمه‌كانی “خوێندن مافمانه” و “نان،كار، ئازادی” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری پێدانی ماف و ئازادیه ئینسانیه‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنانی ناڕازی ئه‌فغانستانی كه زۆربه‌یان مامۆستای زانكۆ، موعه‌لیم و خوێندكار بوون به له‌به‌ركردنی جلی ڕه‌ش و پۆشینی سه‌ر و چاویان ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تیان له شه‌قامه‌كانی شاری تاڵقان به‌ڕێوه بردووه به‌ڵام چه‌كدارانی تالیبان پاش نیو كاتژمێر هێرشیان كردۆته سه‌ریان و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێك داوه.