ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له موعه‌لمیانی شیرازی له ناڕه‌زایه‌تی به گه‌ڵاڵه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ركردنی ئامووزش و په‌روه‌رش له ڕێگه‌ی فرۆشتنی داراییه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه و ڕاسپاردنی مه‌دره‌سه‌كان به به‌شی خسووسی كۆبوونه‌وه.
گه‌ڵاڵه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ركردنی كۆماری ئیسلامی كه به فه‌رمانی “عه‌لی خامنه‌یی” چووه‌ته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، كۆمه‌ڵێك ئیختیارات له ده‌ره‌وه‌ی یاسا ئه‌دات به به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه و بڕیاره داراییه ئیزافه‌كانی ده‌وڵه‌ت ڕاده‌ستی به‌شی خسووسی بكرێت. یه‌ك له‌و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیانه ڕێكخراوی ئامووزش و په‌روه‌رشه كه فه‌رمانی به فرۆشتنی مه‌دره‌سه‌كان داوه و ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی موعه‌لمیان و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی لێكه‌وتۆته‌وه.