مامۆستایانی وانەبێژی سنوری شارۆچکەی چەمچەماڵ ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چەمچەماڵ كۆبوونه‌وه و داوایانكرد گرێبه‌سته‌كانیان بكرێت به هه‌میشه‌یی.
به‌وته‌ی به‌شداربووان، وەزارەتی پەروەردە و حکومەتی هەرێمی کوردستان، هیچ گرنگییەک بە مامۆستایانی وانەبێژ نادەن، و وانەبێژان بێبەش کراون لە هەموو ماف و مه‌زایایه‌ك. لە سنوری شارۆچکەی چەمچەماڵ، لە سەدا ٣٠ی مامۆستایان وانەبێژن، بەڵام هیچ گرنگیەکیان پێ نادرێت، ئێمە ماوەی سێ ڕۆژە لەم شوێنەدا خۆپیشاندان دەکەین و هیچ بەرپرسێک نەهاتووە بە دەم داواکاریەکانمانەوە.