ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی خشتی جیل له شارستانی كاروونی سه‌ر به ئوستانی خووزستان، بۆ چه‌نده‌مین جاری به‌رده‌وام كۆبوونه‌وه و داوایان له به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی كرد كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی خشتی جیل به نوێنه‌رایه‌تی دانیشتووانی شار و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان به‌ڕێوه‌بردووه و خوازیاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان و سه‌ر له نوێ ده‌ست به‌كاربوونی ئه‌وكارخانه‌یه بوون. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ڕه‌وه‌ندی داخرانی كارخانه به‌م شیوه‌یه بڕواته‌وه پێشه‌وه زیاتر له ٢٢٠ كرێكار بێكار ده‌بن و خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان تووشی ده‌یان كێشه‌ی ژیانی و مه‌عیشه‌تی ده‌بن.