كرێكارانی شیركه‌تی دارووگه‌ری ڕه‌شت ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی گه‌لاوێژ، له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی پێنج مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، پێنج مانگه هیچ حه‌قده‌ست و مه‌زایایه‌كیان به‌كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده په‌رداخت نه‌كردووه و به‌رپرسانی شیركه‌ت، هیچ بایه‌خێك به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كرێكاران ناده‌ن و هه‌ر جار ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، به‌ڵام ته‌نیا به‌ڵێنی درۆیان پێده‌ده‌ن.