كرێكارانی شاره‌داری زاهیدان ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی خاكه‌لێوه له ئاست پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به‌رپرسانی شاره‌داری به‌ڵێنیان دابوو كه داخوازییه دواكه‌وتووه‌كانی ساڵی پار تا به‌رله نه‌ورۆز په‌رداخت بكه‌ن به‌ڵام ته‌نیا حه‌قده‌ستی چه‌ند مانگیان پێ داوین و چاره‌نووسی ئه‌و چه‌ند مانگ حه‌قده‌سته دواخراوه‌ی دیكه‌مان دیار نییه. كرێكارێك له‌و باره‌وه ده‌ڵێت: سه‌فره‌ی مه‌عیشه‌تمان به‌تاڵ بووه و توانای دابین كردنی پێداویستیه‌كانی ژیانمان نه‌ماوه و هیچ به‌رپرسێكیش بایه‌خ به كێشه و گرفته‌كانمان نادات.